Showing posts with label كوردى. Show all posts
Showing posts with label كوردى. Show all posts

جیاكردنەوەی مرۆڤ بۆ بەرگری لە نەخۆشی

زانایان جەخت دەكەنەوە لەسەر ئەوەی كە باشترین ڕێگەی نموونەیی بۆ ڕزگاربوون لە نەخۆشییە سارییەكان‌و تاعون، ئەوەیە كە كەسی تووشبوو....

زانایان جەخت دەكەنەوە لەسەر ئەوەی كە باشترین ڕێگەی نموونەیی بۆ ڕزگاربوون لە نەخۆشییە سارییەكان‌و تاعون، ئەوەیە كە كەسی تووشبوو، یاخود تەنانەت ئەو كەسانەی گومانی تووشبوونیان لێدەكرێت، نەچێتە دەرەوەو تێكەڵاوی كەسانی دیكە نەبێت، تا بە تەواوی چارەسەر دەكرێ، ئەم دیاردە پزیشكییە پێش چواردەسەدە لەمەوبەر نەزانراوە، بەڵام پێغەمبەری ئازیز (سەلامی خوای لێبێت) زۆر بە ڕوونی باسی لێوە كردووە..
پێغەمبەر (سەلامی خوای لێبێت) سەبارەت بە تاعون دەفەرمووێت:
(إذا سمعتم به بأرض فلا تقدموا عليه، وإذا وقع بأرض وأنتم بها فلا تخرجوا فراراً منه) [رواه البخاري ومسلم].
واتە: ئەگەر بیستان لە خاكێكدا (شارێك)، تاعون بڵاوبووەتەوە، مەڕۆنە ئەو خاكەوە، (گەشت مەكەن بۆ ئەو شوێنەی تاعونی تیادا بڵاو بووەتەوە)، بەڵام ئەگەر ئێوە لە خاكێكدا، (شارێك) بوون كە تاعونی تیادا بڵاوبووەتەوە، لەو شوێنە مەڕۆنەدەرەوەو لێی هەڵمەیەن..
ئەم ڕاستییە زانستییە پزیشكییە لە فەرموودەی پیرۆزی پێغەمبەردا (سەلامی خوای لێبێت) هاتووە، تا وەكو شاهدێك بمێنێتەوە لەسەر ڕاستێتی پێغەمبەری ئازیز، بۆئەوەی شایەتێك بێت كە پێغەمبەر محمد (سەلامی خوای لێبێت) نێردراوە بۆ هەموو مرۆڤایەتی..
---------------------
بە پێنوسی: عبد الدائم الكحيل